سوقرات، کە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی بیری فەلسەفی ڕۆژاوا، دادگایی کرا. زۆرینەی ئەسیناییەکان پێیان وابوو کە ئەو دوژمنێکی مەترسیدارە بۆ سەر ناوچەکە، فەیلەسوفەکەیان بە تۆمەتی سەر لێ شێواندنی گەنجان و ڕەدکردنەوەی خواکانیان تۆمەتبار کرد. سەرەڕای ئەوە، سوقرات ترسی نەبوو لە بانگەشەی هەبوونی هەموو وەڵامەکان، بەڵام ترسی لە پرسیارگەلێکی زۆر هەبوو کە دوای وەڵامدانەوەیان لێیان دەپرسێت.

لە کاتێکدا ڕقی لە وانەی فەرمی بوو، زۆر جار فەیلەسوفەکە هاوڕێ و خەڵکانی تری دەخستە ناو گفتوگۆیەکی درێژەوە سەبارەت بە ئاکار و کۆمەڵگە. ئەم گفتوگۆیانە نە دیبەیت بوون، نە سوقراتیش ئامۆژگارییەکی ڕەوانی دەکردن. لە ڕاستیدا، زۆر جار دەیگوت کە ئەو هەر هیچ نازانێت، وەڵامی پرسیارەکانی بە کۆمەڵێک پرسیاری تر دەدایەوە. بەڵام بەم پڕۆسەیە، سوقرات لۆجیکیانی خستە ژێر پرسیارەوە، هەڵەکانیانی ئاشکرا کردن و یارمەتی هەردوو لایدا کە بگەن بە تێگەیشتنێکی بەهێزتر. ئەم پرسیارە هۆشیاریانە وای لە سوقرات کرد کە خۆشەویستی شوێنکەوتووانی بێت. دوو لە خوێندکارەکانی؛ ئەفلاتون و زێنەفن، زۆر کاریگەر بوون پێی بە جۆرێک کە هەمان پڕۆسەی مامۆستاکەیان لە وتوو وێژە هەڵبەستراوەکندا دوپات دەکردەوە. ئەم ئاڵوگۆڕە داهێنراوانە وێنەیەکی نموونەیی پشان دەدەن لەوەی کە ڕێبازی سوقراتی چییە. لە یەکێک لەو وتوو وێژە دروستکراوانەدا، سوقرات لەگەڵ پیاوێکی گەنج بە ناوی یوثەدەیمەس گفتوگۆ دەکات، ئەم پیاوە زۆر لە خۆی دڵنیایە کە لە سروشتی داد و نا دادی دەگات. سوقرات بیری خوێندکارەکانی دەجوڵێنێت بە داواکردن لە پیاوەکە بە پۆلێن کردنی کارەکان وەکو درۆ و دزی وەکو داد یان نا دادی. یوثەدەیمەس زۆر بە لە خۆ ڕا دیتینەوە خستنیە بەشی نا دادییەوە، بەڵام ئەمە تەنها پرسیارێکی تری هێنایە کایەوە: ئایە دادپەروەرییە بۆجەنەڕاڵێک کە سوپای دوژمن هەڵبخەڵەتێنێت یان تاڵانی بکات؟ یوثەدەیمەس وەڵامەکەی دەگۆڕێت. گوتی ئەم کارانە تەنها کاتێک دادپەروەرین کە بەرانبەر دوژمن بکرێن، و نا دادپەروەرین کاتێک لە بەرانبەر هاوڕێیاندا بکرێن. بەڵام سوقرات تەواو نە بووە. داوای لە پیاوەکە کرد کە بیر لە فەرماندەیەک بکاتەوە کە درۆ لەگەڵ سەربازەکانی دەکات بۆ بەرزکردنەوەی ورەیان. پێش ئەوەی درێژە بکێشێت، یوثەدەیمەس بێ هوا بوو. وا دیارە کە هەر وەڵامێک سەر بۆ کۆمەڵێک پرسیاری تر دەکێشێت، و ڕەنگە زۆر دڵنیا نەبێت کە لە کۆتاییدا چ شتێک دادپەروەرییە.


بەم ئامرازە، گەشە بە بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەت بدە – ئیریک ویلبێردنگ

لە بەکارهێنانی ئەم ڕێبازە پرسیارییە، سوقڕات خۆی وەکو مامانێک فرۆزە دەکات، هەمیشە وەڵامی یەکلاکەرەوە ناداتەوە، بەڵام ڕێبازەکە یارمەتی تێگەیشتن لە پرسیارەکان و لادانی لۆجیکە دژ بە یەکەکان دەدات. بە بەردەوام بوون لە پرسیار کردن کە لۆجیکیانە پێش دەکەوێت، هەم پرسیارکەر و هەم وەڵامدەرەوەش لە شوێنێکی پێشبینی نەکراودا دەگەنە کۆتایی.

ئەم تەکنیکە تەنها بۆ گفتوگۆ نییە، بەڵکو لە چەندین بواری تردا سوود بەخشە. لە چەرخی ڕێنیسانسدا (ژیانەوەدا)، ڕێبازەکە لە فێرکردنی پزیشکی بێنگەیی بەکارهات. خوێندکاران بنەماکانیان بۆ هۆکاری نەخۆشییەکان پێشکەش کرد، لە کاتێکدا پزیشک پرسیاری دەربارە دەکردن و سەرپەرشتی گفتوگۆکەی دەکرد. لەم مۆدێلەدا، ڕێبازەکە تەنانەت دەیتوانی ئەنجامی یەکلاکەرەوە بە دەستەوە بدات.
ئەم ڕێبازە دواتر لە زانستەکانی تریشدا بەکارهات، وەکو ئەستێرەناسی، ڕووەکزانی و بیرکاری. دوای چاکسازی پرۆتستانتەکان، ڕاهاتن کە پرسیاری ئەبستراکتی دەربارەی باوەر بکەن. لە سەدەی ١٩دا، ڕێبازەکە بوو بە بەشێکی سەرەکی پەروەردەی یاسایی ئەمریکی. مامۆستاکان لە تێگەیشتنی خوێندکارانیان بۆ بیرکردنەوەی دادوەرانەیان دەکۆڵییەوە بە پێدانی بارودۆخی خەیاڵی پێشبینی نەکراو. ئەم ڕێبارە تا ئەمڕۆش لە لایەن دادگای باڵاوە بەکار دێت بۆ بیرکردنەوە لە کاریگەرییە چاوەڕوان نەکراوەکانی تێپەڕاندنی یاسایەک.

ڕێبازی سوقراتی دەکرێت بەکار بهێندرێت بۆ فێرکردنی هەر جۆرە بابەتێک کە پشت دەبەستێت بە بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە، بەڵام سەرکەوتنی ڕێبازەکە دەکەوێتە سەر مامۆستاکە کە چۆن جێبەجێی دەکات. فێرکەرێکی کاریگەری ئەم ڕێبازە دەبێت هەگبەی پڕ لە زانستەکەی بێت. نەک ئەوەی کە خوێندکارەکانی بگەوجێنێت یان کەش و فش بە زانیارییەکانیەوە بکات، دەبێت بێ فیز بێت، بەڕاستی زانینخواز بێت، و جەخت لە هەموو هۆکارێکی باش بکاتەوە.

لەم بوارەدا، ڕەنگەسوقرات خۆی مامۆستایەکی ئەوەندە وردی ڕێبازەکە نە بوو بێت. مێژوونووسان پێیان وایە کە ئەو ڕەخنە گرێکی قوڵی دیموکراسی ئەسیناییەکان بووە، و بەوە ناسراوە کە ئەم بابەتانەی بۆ شوێنکەوتوانی گواستۆتەوە. ئەو بیرە تێکدەرانە لە کۆڕبەندە گشتییەکاندا شێوێندران و پێیان وابوو کە دوو لە خوێندکارەکانی لە کۆتاییدا خیانەتی لێ دەکەن. دواجار بەهۆی ئەم بیرۆکانەوە سوقرات ڕوبەڕووی دادگا کرایەوە، و لە کۆتاییدا تا مردن زیندانی کرا. بەڵام تەنانەت لەسەر پێخەفی مەرگیشی، هونەرمەندان فەیلەسوفێکی ئاسودە وێنا دەکەن کە هەمیشە بە دوای کۆتا پرسیارەکانەوە بووە.

دەتوانیت بینەری ئەم بابەتەبیت بە شێوەی ڤیدیۆ لەسەر ماڵپەڕی تێد.

گەشەی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
Work photo created by freepik – www.freepik.com

Aga Ismael Abdalla

Aga Ismael Abdalla

0 Comments

Leave a Reply

Avatar placeholder

Your email address will not be published. Required fields are marked *