باوەڕ بکە نازانم لە کوێوە دەست پێ بکەم یان باسی کامەیان بکەم! وەڵاهی جێگەی سەرسوڕمانە، تێڕامانە، زانکۆ هەیە تێکستی دەربارەی زانکۆکەکەی؛ هی زانکۆیەکی ترە – بێ ئەولا و لا، کۆپی پەیستی کردووە، کورە یەک دونیا مامۆستای زمانی ئینگلیزیت هەیە، بیدە بە یەکێکیان هەر لانیکەم با پارافرەیزی بکەن… یان توخوا مەعقولە زانکۆ هەیە تا ئێستاش شەهادەکانی تەسدیق ناکرێت و معترف نییە لە وەزارەتی خوێندنی باڵای عراق! کورە بۆ خاتری خوا، ئەگەر ڕەحم بە خۆشتان ناکەن، بەو تەلەبە قوڕبەسەرانەی بکەن… وەکو کوردستان وێرانە، هاوکاریان بکەن ٧ بەردی لەدوا هەڵدەن…
بە دڵنیاییەوە بابەتی تر زۆرە باسی بکەم، بەڵام باسی ناکەم، نەک لەبەر ئەوەی تاقەتم نییە، لێ لەبەر ئەوەی نازانم لە کوێوە دەست پێ بکەم.
تێبینی: ئەم بابەتەم نوێ دەکەمەوە.
هەر شاد بن.
0 Comments