نووسینی: ئەنتۆن چیخۆف
وەرگێڕانی: ئاگا ئیسماعیل
“کێ لەوێیە؟”
هیچ وەڵامێک نەبوو. پاسەوانەکە هیچ نابینێت بەڵام بەهۆی دەنگی بەهێزی با و دارەکانەوە، دڵنیابوو کە کەسێک بە ناو دارەکاندا دەڕوات. شەوێکی مانگی ٣ بوو، هەور و تەم و مژ باڵیان بەسەر زەویدا کێشابوو. پاسەوانەکە پێی وابوو کە خۆی و هەستەکانی، لەگەڵ زەوی و ئاسمان هەموویان بەیەکەوە گرێدراون بە شتێکی زۆر گەورەی ڕەشی نادیار. تەنانەت نەیدەتوانی ڕێگەی بەردەمی ببینێت بۆیە بە پەلەقاژێ و دەست لە ڕێگە دان ڕێگەی خۆی دیاری دەکرد.
پاسەوانەکە دووبارە گوتی “کێ لەوێیە؟”، پاسەوانەکە هەستی دەکرد کە گوێی لە چرپە و پێکەنینێکە. “کێ لەوێیە؟”
“ئەوە منم، هاوڕێ ..” پیاوێکی پیر وەڵامی دایەوە.
“بەڵام تۆ کێیت؟”
“من… ڕێبوارێکم.”
پاسەوانەکە بە توڕەییەوە هاواری کرد و گوتی “چ جۆرە ڕێبوارێک؟”، بۆ ئەوەی ترس پشان بدات. “چ جۆرە شەیتانێکت لێرە دەوێت؟ بەم شەوە لە ناو گۆڕستاندا دەگەڕێیت؟ تۆ دڕندە و تاوانباری!”
“تۆ دەڵێیت ئێرە گۆڕستانە؟”
“بۆ، دەبێت ئێرە کوێ بێت؟ بەدڵنیاییەوە ئێرە گۆڕستانە! نابینیت؟”
“ئۆه ئۆه ئۆه… شاژنی بەهەشت!” گوێم لە دەنگی پیاوێکی پیرە کە هەناسە هەڵدەکێشێت. “من هیچ شتێک نابینم، ڕوحە باشەکەم، هیچ شتێک. ئۆو تاریکی، تاریکییەکە! تۆ ناتوانیت پێش خۆت ببینیت چونکە تاریکە هاوڕێ. ئۆو ئۆو…”
“باشە تۆ کێیت؟”
“من پیاوێکی ئاینییم هاوڕێ، پیاوێکی گەڕۆکم.”
“شەیتانەکان، باڵندەکانی شەوان… نموونەی جوانی پیاوانی ئاینیین!، ئەوان مەستن…” پاسەوانەکە مینگەیەیکی لێوە هات و گوتی “یەکێک ویستی فریوت بدات کە تاوان بکەیت. تەواوی ڕۆژەکە ئەوان دەخۆنەوە و شەوانیش دەگەڕێن. بەڵام من هەست دەکەم کە تۆ تەنیا نەبیت؛ وادیارە دواین یان سیان بن.”
“من تەنیام هاوڕێ، تەنیا، زۆریش تەنیا. ئۆو ئۆو تاوانەکانمان…”
پاسەوەناکە چووە پێش پیاوەکە و وەستا، پاشان گوتی: “چۆن هاتویتە ژورەوە؟”
پیاوەکەش گوتی: “من ڕێگەکەم ون کردووە ئەی پیاوی باش، من دەچووم بۆ میتریڤێسکی میڵ و ڕێگەکەم هەڵە کرد.”
“هیو (واو)، ئەمە ڕێگەی میتریڤێسکی میڵە؟ کورە هەی سەر مەڕی کەللە پوت! بۆ ئەوەی بچیتە میتریڤێسکی میڵ دەبوو بە دەستە چەپدا لات دابا لەسەر رێگەی سەرەکی شارۆچکەکە. تۆ خواردوتەوە و چەند میلێک لە ڕێگەی خۆت دوور کەوتوویتەوە. دەبێت لە شارۆچکەکە لات دابێت.”
“بەڵێ هاوڕێکەم وایە… بەڕاستی وایە؛ من تاوانەکانم ناشارمەوە. بەڵام ئێستا چۆن بڕۆم؟”
“ڕاستەوڕاست لەسەر ئەم شەقامە بڕۆ تا دەگەیتە کۆتایی شەقامەکە کە جادەکە کۆتایی دێت، ئینجا بە دەستە چەپدا بڕۆ تا ئەم گۆڕستانە تێ دەپەڕێنیت. دەروازەیەک هەیە لەوێ…. بیکەوە و خۆت بدە دەست ڕەحمی خوا. ئاگاداربە نەکەویتە چاڵەکەوە. کە لە گۆڕستانەکە دەرچوویت، بە تەنیشت کێڵگەکاندا بڕۆ تا دەگەیتە سەر ڕێگەی سەرەکی.”
“خوا سەلامەتت بکات هاوڕێ. هیوادارم شاژنی بەهەشت بتپارێزێت و بەزەیی پێتدا بێتدا بێتەوە. تۆ دەتوانیت بمبەیتە سەر ڕێگەی خۆم! تکایە بەزەیت هەبێت! تا دەروازەکە لەگەڵم وەرە.”
پاسەوانەکەش گوتی: “وەکو ئەوەی کاتم هەبێت بەفیڕۆی بدەم! بۆخۆت بڕۆ کاکە!”
“بەزەییت هەبێت! لێت دەپاڕێمەوە. ناتوانم هیچ ببینیم؛ چاو چاو نابینێ هاوڕێ… زۆر تاریکە! تکایە ڕێگەکەم پشان بدە گەورەم!”
“وەکو ئەوەی کاتم هەبێت پیاسە بەتۆ بکەم؛ ئەگەر توانیبام چاودێری هەمووان بکەم ئەوا هەرگیز نەدەبوو کردبام.”
“بۆ خاتری مەسیح، تا ئەوێم بەرە، هیچ نابینینم، زۆر دەترسم بە تەنیا بڕۆم بەناو گۆڕستاندا. ئەمە زۆر ترسناکە هاوڕێ، من دەترسم ئەی پیاوی باش.”
“خۆ من نەجاتم نابێت لە تۆ،” پاسەوانەکە هەناسەیەکی هەڵکێشا و گوتی “باشە دەی، وەرە لەگەڵم.”
پاسەوانەکە و ڕێبوارەکە شان بە شانی یەک، بە بێ دەنگی ڕۆشتن. بایەکی شێدار و تیژ وەکو موس لە دەم و چاویانی دەدا، وشەوش و جوڵەی دارە نەبینراوەکانیش لەسەریانەوە دڵۆپە ئاوی بەسەردا دەباراندن. هەموو ڕێگەکە بوو بوو بە چڵپاو.
“بەس لە یەک شت تێناگەم من” ئەمە پاسەوانەکە وای گوت. — “دەمەوێت بزانم چۆن هاتیتە ژورەوە، دەروازەکە داخراوە. بەسەر دیوارەکە کەوتیت؟، ئەگەر وات کردبێت دەنا هیچی تر لە پیاوێکی پیر چاوەڕێ ناکەم.”
“نازانم هاوڕێ نازانم، نازانم هاتوومە ژورەوە. ئەمە سەردانی کردنە. ئەمە سزای خوایە. بەڕاستی سەرلێدانە، شەیتانەکە منی هێنا بۆ ئێرە. کەواتە تۆ پاسەوانی ئێرەیت، هاوڕێ؟
“بەڵێ.”
“هەموو ئەو گۆڕستانە یەک پاسەوانی هەیە؟”
“گەردەلولێکی بەهێز هات، هەردووکیان بۆ دەقەیەک وەستان تا گەردەلولەکە ڕەویەوە پاشان پاسەوانەکە گوتی:
“سێ پاسەوانین، دانەیەکمان نەخۆشە و تای هەیە و ئەوی تر خەوتووە. بەیەکەوە بە نۆرە پاسەوانی دەکەین.”
“ئەها، وایە ڕاست دەکەیت هاوڕێ، چ بایەکە! دەبێت مردوو گوێی لێ بێت! وەکو ئاژەڵێکی کێوی هاوار دەکات! ئۆه ئۆه.”
“تۆ خەڵکی کوێیت؟”
“خەڵکی شوێنێکی زۆر دوورم هاوڕێ، خەڵکی ڤۆلۆگدام، زۆر دوورە. من سەردانی شوێنە پیرۆزەکان دەکەم بۆ ئەوەی نزا بۆ خەڵک بکەم. ئەی پەروەردگار، بم پارێزە و بەزەیت پێمدا بێتەوە.”
پاسەوانەکە بۆ دەقەیەک وەستا و چەرخی لە سەبیلەی جگەرەکەیدا. لە پشت ڕێبوارەکە خۆی چەماندەوە چەند جارێک چەرخی لێدا. ئاگری یەکەم چەرخ بۆ ماوەیەکی زۆر کەم مایەوە، دەستە ڕاستی ڕێگەکەی کەمێک دەرخست کە کێلە قەبرێکی شێوە فریشتە و خاچێکی لێ بوو. ئاگری چەرخی دووەم زۆر گەش بوو بەڵام بەهۆی بایەکەوە کوژایەوە. دەستە چەپی دەرخست بەڵام لە تاریکییەکەدا هیچ دەرنەکەوت جگە لە بنمیچی هەندێک کەپر نەبێت؛ ئاگری چەرخی سێیەم لە دەستە ڕاست و چەپی ڕوناک کردەوە و کێلە قەبرە سپییەکان و خاچەکە و کەپری دەوری گۆڕی منداڵەکەی دەرخست.
“مردووەکان خەوتون؛ ئازیزەکان دەمرن!” ڕێبوارەکە مینگەیەکی لێوە هات و هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا. “هەموویان وەکو یەکن لێرە، زەنگین و هەژار، زانا و نەزان، باش و خراپ. هەموویان یەک نرخییان هەیە. هەتا ڕۆژی قیامەت دەخەون. خودا بە بەهەشتیان شاد بکات.”
پاسەوانەکەش گوتی “ئێمەش کە ئێستا دەڕۆین، کاتی مردنمان هەر دێت.”
“بەدڵناییەوە، بەدڵنییایەوە، ئێمەش دەبێت بمرین. هیچ کەسێک نییە نەمر بێت. ئۆه ئۆه. کارەکانمان خراپن، بیرکردنەوەمان تەڵەکەبازانەیە! تاوانەکانمان، تاوانەکانمان! ڕوحم نەفرەتی لێ کراوە، چاوچنۆک و تەماعکارە، گەدەم چاوبرسی و بێ شەرمە! من خودام توڕه کردووە و هیچ ڕزگارکەرێکم نییە، نە لەم دنیایە، لە دنیاکەی تریش، من نوقمی تاوانم وەکو کرم لەسەر زەوی.”
“بەڵێ، و پێویستە بمریت.”
“تۆ ڕاست دەکەیت.”
پاسەوانەکە گوتی: “مردن بۆ ئێوەی پیاوانی ئاسانترە لەچاو ئێمە.”
“چەند جۆرێک لە پیاوی ئاینی هەیە، ڕاستەقینەکان ئەوانەن کە پیاوی لەخواترسن و ئاگاداری ڕوحی خۆیانن، شەوان لە گۆڕستانەکاندا ون دەبن و شەیتانەکان دڵخۆش دەکەن… بەڵـــــێ! جۆرێک هەیە کە پیاوی ئاینییە و دەتوانێت کەللەت بە تەورێک بکاتە دوو پارچە و هەناسەت لەبەر ببڕێت.”
“ئەوە تۆ باسی چی دەکەیت؟”
“ئۆ، هیچ شتێک… بۆوا هەست دەکەم ئەمە دەروازەکەیە، بەڵێ، هەوە، بیکەوە ئەی پیاوی باش.”
پاسەوانەکە دەرگای دەروازەکەی کردەوە و پیاوە ئاینییەکەی کردە دەرەوە و گوتی: “ئێرە کۆتایی گۆڕستانەکەیە، ئێستا دەبێت بە ناو کێڵگە کراوەکاندا بڕۆیت تا دەگەیتە ڕێگەی سەرەکی، لە نزیک ئێرە چاڵ و گۆماو هەیە، نەکەویتە ناوی… کە گەیشتییە سەر ڕێگەکە، بە دەستە ڕاستدا بڕۆ تا دەگەیتە میڵ… .”
“ئۆه ئۆه” پیاوە ئاینییەکە دوای وچانێک هەناسەیەکی هەڵکێشا، “من وا بیر دەکەمەوە کە هیچ هۆکارێک نییە تا بچم بۆ میتریڤسکی میڵ… . بۆچی شەیتانەکە پێویستە بچم بۆ ئەوێ؟ واباشە کەمێک لەگەڵ تۆ لێرە بمێنمەوە گەورەم… .”
“بۆچی دەتەوێت لەگەڵ من بمێنیتەوە؟
“ئۆه… ئاسوودەترم لەگەڵ تۆ!… .”
“کەواتە هاوڕێیەکی ئاسودەبەخشت دۆزیوەتەوە، وایە؟، تۆ، پیاوی ئاینی، من وەکو گاڵتەیەک دەتبینم…”
پیاوە ئاینییەکەش گوتی “بەدڵنییاییەوە من وام”، پاشان گوتی “ئەی پیاوە باشەکەم، من دڵنیام کە تۆ بۆ چەندین ساڵ منت لە یاد دەبێت!”
“بۆچی تۆم لە یاد دەبێت؟”
“چونکە زۆر زیرەکانە دەوروخولم داویت… . من پیاوی ئاینیم؟ نەخێر من بە هیچ شێوەیەک پیاوی ئاینی نیم.”
“ئەی کەواتە چیت؟”
“من پیاوێکی مردووم… . تەنها لە کفنەکەم هاتوومەتە دەرەوە… . گوباریڤت لە یادە، قوفڵچییەکە، کە لە هەفتەی کەرنەڤاڵەکە خۆی هەڵواسی؟، من خودی گوباریڤم!”
“شتێکیترمان پێ بڵێ!”
پاسەوانەکە باوەڕی پێ نەکرد، بەڵام بەخێرایی هەستی بە ساردییەکی تەواوی، ترسێکی تۆقێنەر دەکرد، ویستی بە خێرایی بڕوات.
پیاوەکە بە پاسەوانەکەی گوت “بوەستە، بۆ کوێ دەڕۆیت؟”، قۆڵی پاسەوانەکەی گرت و گوتی “ئای ئای ئای، چ شوێن کەوتەیەکی تۆ! چۆن دەتوانیت بە تەنیا بەجێم بهێڵیت؟”
پاسەوانەکە دەگریا و دەیوست قۆڵی بەردا و گوتی “لێم گەڕێ بڕۆم”.
“بــــووەستـــــە! من دەڵێم بوەستە و تۆش دەبێت بوەستیت. کێشە دروست مەکە ئەی سەگی پیس! ئەگەر دەتەوێت زیندوو بمێنیتەوە، ئەوا دەمت داخە و بێدەنگ بە تا پێت دەڵێم. تەنها ئەوەیە کە من گرنگی بە خوێن ڕشتن نادەم دەنا تۆ زۆر پێش ئێستا مردبوویت، تۆ ڕادەکەیت ئەی ڕسوا… بوەستە!”
پاسەوانەکە کەوتە سەرچۆک بۆی. لە ترسان چاوەکانی داخستن هەڵ دەلەرزی، حەزی دەکرد هاوار بکات و داوای یارمەتی بکات بەڵام دەیزانی کە دەنگی بە گوێی هیچ زنیدەوەرێکدا ناگات. پیاوەکە لە تەنیشتییەوە وەستا بە قۆڵی بەرزی کردەوە، سێ خولەک لە بێ دەنگیدا تێ پەڕی.
پیاوەکە گوتی “یەکێک تای هەیە و نەخۆشە، ئەوی تریش خەوتووە و سێیەمیش وا پیاوێکی ئاینی لەسەر ڕێگەکەیدا بینی،” دواتر گوتی “پاسەوانانی پایتەخت، شایەنی موچەکانیان! بەڵـــــێ، براکەم، دزەکان هەمیشە زیرەکتر بوونە لە پاسەوانەکان! ئاوا بمێنەوە! مەجوڵێ…”
پێنج خولەک، دە خولەک بە بێ دەنگی تێ پەڕی. لە کۆتاییدا دەنگی بایەکە دەنگی فیکە (فیتە)یەکی هێنا.
“باشە، ئێستا دەتوانیت بڕۆیت،” پیاوەکە قۆڵی پاسەوانەکەی بەردا و گوتی “بڕۆ و سوپاسی خوا بکە کە زیندوویت!”
پیاوەکەش فیتەیەکی لێدا، پاشان ڕای کرد، پاسەوانەکە گوێی لێ بوو کە بەسەر چاڵ و گۆماوەکەدا بازی دا.
سەرەڕای ئەوەی کە پاسەوانەکە پێشبینی ڕوودانی شتی ناخۆشی دەکرد، هێشتا دەلەرزی لە ترسان، بە بێ چارەیی دەرگاکەی کردەوە و بە چاوی داخراوەوە ڕای کرد.
کە پێچی کردەوە سەر ڕێگە سەرەکییەکە، گوێی لە دەنگی هەنگاوی خێرا بوو، کەسێک بە دەنگێکی نزم پێی گوت: “تیمفۆی ئەوە تۆیت؟ میتکا لە کوێیە؟”
“دوای ئەوەی هەموو ڕێگەکەی بڕی، تێبینی ڕوناکییەکی کزی کرد لە تارکییەکەدا. هەتا نزیکتر دەبۆوە، زیاتر دەترسا و ترسە شەیتانییەکەی ناخی گەورەتر دەبوو.
پێی وابوو “کە ئەم ڕوناکییە لە کەنیسەکەوەیە، باشە ئەو ڕوناکییە چۆن گەیشتۆتە ئەوێ؟ ئەی شاژنی بەهەشت، من بپارێزە و بەزەییت هەبێت! هەر ئەوەندە.”
پاسەوانەکە بۆ خولەکێک لەبەردەم پەنجەرە شکاوەکەدا وەستا و بە ترسەوە سەیری میحرابی کڵێساکەی دەکرد، مۆمێکی بچووک بوو کە دزەکان بیرییان چوو بوو بیکوژێننەوە، لە پەنجەرەکەوە دیار بوو، ڕۆشناییەکی سووری بچوکی هەبوو، جلوبەرگە جوانەکەی قەشەش لەسەر ئەرزەکەوە شەوقی دەدایەوە لە نزیک محیرابی کەنیسەکەوە.
کەمێک کات تێپەڕی، دەنگی باکە باڵی بەسەر هەموو حەوشەی کڵێسەکەدا کێشا بوو، بوو بووە هۆی جوڵانەوەی زەنگۆڵەی ئاگادرکردنەوەکە.

0 Comments