دەکرێت هەندێک لەم چیرۆکانە، چیرۆکی زۆر سادە بن، کە هەندێک جار لە پەرتوكی چیرۆکی منداڵاندا دەیان بینین، بەڵام ئەم چیرۆکانە لە هەر کوێیەک بن، هێزی پەیامەکانیان هەر وەکو خۆیان؛ کاریگەر و گرنگ دەمێنێتەوە.

چیرۆکی یەکەم: ئەو پیاوە پیرەی لە گوندێکدا ژیا

پیاوێکی پیر هەبوو لە گوندێکدا دەژیا. یەکێک بوو لە بەد بەختترین کەسەکانی ئەم دنیایە. تەواوی گوندە لە دەستی بێزار بووبوون؛ کابرایەکی زۆر ڕەشبین بوو، بەشێوەیەکی بەردەوام گلەیی دەکرد و هیچ کات شاد نەبوو.

هەتا زیاتر دەژیا، توڕەتر دەبوو و قسەکانی ژەهراوی تر دەبوون. خەڵک خۆی لێ دەپاراست چونکە بەد بەختییەکەی بوو بوو بە نەخۆشییەکی درم. لە ڕاستیدا هەر شتێکی ناسروشتی و بێڕێزی دەبوو بەرانبەری ئەگەر لە تەنیشت ئەوبایت و دڵخۆش بایت. هەستی دڵتەنگی لای ئەوانیتریش درووست کردبوو. بەڵام ڕۆژێک، کە تەمەنی بوو بە هەشتا ساڵ، شتێکی باوەڕپێنەکراو ڕوویدا. دەستبەجێ هەموو کەس هەواڵەکەی بیست:

ئەمڕۆ پیاوە پیرەکە دڵخۆشە، گلەییش لە هیچ شتێک ناکات، زەردەخەنە دەکات و دەموچاوی گەشاوەتەوە.

هەموو گوند کۆبۆوە و پرسیار لە پیرە پیاو کرا:

گوندنشین: ئەوە چیت بەسەر هاتووە؟

هیچ شتێکی تایبەت ڕووینەداوە. ئەوە هەشتا ساڵ من بە دوای خۆشبەختیدا گەڕام و بێ سوود بوو. بۆیە بڕیارمدا بێ خۆشبەختی بژیم و چێژ لە ژیان وەربگرم. لەبەر ئەوەیە ئێستا دڵخۆشم.

پیرە پیاو گوتی

پەیام: هەوڵی ڕاوکردنی خۆشبەختی مەدە. چێژ لە ژیان وەرگرە.

چیرۆکی دووەم: پیاوە ژیرەکە

خەڵک بۆ لای پیاوە ژیرەکە دەهاتن و هەموو ڕۆژ گلەییان دەربارەی هەمان کێشەکان دەکرد. ڕۆژێکیان نوکتەیەکی بۆ گێڕانەوە و هەموویان دەستیان کرد بە پێکەنین. دوای چەند خولەکێک، هەمان نوکتەی بۆ گێڕانەوە و کەمێکیان تەنها زەردەیان کرد. بۆ جاری سێیەم کە نوکتەکەی بۆ گێڕانەوە، کەسیان زەردەیان نەهات و کەسیش پێنەکەنی.

پیاوە ژیرەکە گوتی:

باشە ئێوە کە ناتوانن چەند جارێک لەسەر یەک بە نوکتەیەک پێ بکەنن، بۆچی هەمیشە بە هەمان کێشە دەگرین و ناڕەحەت دەبن؟

پەیام: غەمباربوون بۆ کێشەکانت چارەسەریان ناکات، تەنها کات و وزەت بەفیڕۆ دەدات.

چیرۆکی سێیەم: گوێدرێژە گەمژەکە

خوێ فرۆشێک ڕاهاتبوو کە هەموو ڕۆژێک گونیە خوێکەی بە پشتی گوێدرێژەکەی ببات بۆ بازاڕ.

لەسەر ڕێگەکەیان جۆگەلەیەک هەبوو، دەبوو پەڕیبانەوە. ڕۆژێکیان گوێدرێژەکە کەوت و گونیە خوێکەش کەوتە ناو ئاوەکەوە. خوێکە توایەوە و گونیەکە سووکتر بوو بۆ هەڵگرتن، بەمە گوێدرێژەکە دڵخۆش بوو.

هەموو ڕۆژ گوێدرێژ ئەم فێڵەی دوبارە دەکردەوە.

خوێ فرۆشەکە لە فێڵەکە گەیشت و بڕیاریدا وانەیەکی فێر بکات. بۆ ڕۆژی دواتر، لە جیاتی خوێ، بارێک کەتانی بە پشتیدادا. گوێدرێژ دوبارە هەمان فێڵی کردەوە، بەو هیوایەی کە بارەکەی سووک ببێت. بەڵام کێشی کەتانە تەڕبووەکە زۆر زیادی کرد و گوێدێژ توشی ئازار بوو. گوێدرێژەکە وانەکە فێربوو و تێگەیشت کە ئەم فیڵەی هەموو جاریک سەر ناگرێت.

پەیام: بەخت هەمیشە یاوەرت نییە و، هەمیشە بە دوای ڕێگە و چارەسەری تازەدا بگەڕێ.


Aga Ismael Abdalla

Aga Ismael Abdalla

0 Comments

Leave a Reply

Avatar placeholder

Your email address will not be published. Required fields are marked *