بە تەنیا خەبەرم دەبێتەوە. هەموو کات بەم شێوەیە نییە، بەڵام کە وابوو، دەزانم کە فرمێسکەکان دەڕژێن و هەست بە دوورییەکی زۆری نێوان خۆم و دنیا دەکەم.

ئەمە سەیر نییە، بەڵام خۆشیش نییە، هەر هەفتەی ڕابردوو لە ئەستەنبوڵ بە کەسوکار و ژیان و ئاو و چالاکی دەور درابووم. لەگەڵ هاوسەرەکەم پلانی گەشتێکی سێ وڵاتیمان دانابوو بۆ ئەوەی ئاهەنگی چونە ناو تەمەنی 60 ساڵی هەردووکمان بگێڕێن، جگە لە ئاهەنگ گێڕانەکە، پلانمان وابوو کە بچین بۆ میسر، کوردستان و تورکیا.

ھەموو ئەو پلانانە، لە ناو گۆڕێكی گەورەی نەخۆشی درم بە قەبارەی جیھان دانرابوون، ئەوە گۆڕی گشت دەرفەتە لەدەست چووەكان و پلان و پێشبینیە وردبینكراوەكان بوو. ئێمە بە زیندوو مانەوەمان و ھەبوونی خۆراك لە كەوەنتەرماندا شادومان بووین. گشت پلانە كۆنەكانیش لە یاد بكە.

بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی وەزی ھاوین و ھێور بوونەوەی بارودۆخەكە،  سنوورەكان كەمێك كرانەوە، ئێمەش بڕیارماندا زیاتر پاڵیان پێوە بنێین و زیاتر بیانكەینەوە. براکەم و ژن براکەم و خوشکەزاکەم و خێزانەکەی هەموویان لە ئەستەنبوڵ بوون، ئەو شوێنەی بۆ خەڵكی ئەمریكی واڵا و بێ پێویست بوو لە كەرەنتینەكردن. ڕەنگە نەتوانین بگەینە میسڕ و كوردستان بەڵام دەكرا زیاتر لە ٩ كاتژمێر بە ئاسمانەوە بین بۆ ئەستەنبوڵ. ھەربۆیە، ئەو كارەمان كرد.

شەوی هەینی ڕۆشتین و دوانیوەڕۆی شەممە گەیشتینە ئەو بەری جیهان. بووین بە میوانی شنەبایەکی ناسک لە دەریای بۆبپەرس چونکە سواری بەلەمێک بووین بەرەو دەریای ڕەش کەوتینە ڕێ و دواتریش بۆ بەشە ئەوروپییەکەی ئەستەنبوڵ. سواری تەلەفریک بووین و سەرکەوتین بۆ کۆشکی پیەر لۆتی و کە بەسەر هەموو شارەکەدا دەیڕوانی. بلیتمان بڕی کە لە پێرا پاڵاس بمێنینەوە. خواردنی بەلەزەتمان خوارد، چایی گەرممان خواردەوە و هەتا سکمان هێشا پێکەنین.

لەوەش باشتر ئەوە بوو، کوڕەکەمان، کە لە یۆنان دەژی، هەژەندی (سوپرایزی)  بۆ کردین و لە کاتی نانی ئێوارەماندا لە ڕۆژی دووەمدا لە ئەستەنبوڵ دەرکەوت. فرمێسک و خۆشی سەرتاپای دڵیان گرتم.

تەواوی گەشتەکە بۆ ئێمە خەڵات بوو. خەڵاتی جوانی و خێزان، خەڵاتێک کە پڕە لە پەرۆشی و هیوا.

پاشان گەڕاینەوە، گەڕاینەوە بۆ ئاڵۆزییەک زیاتر لەوەی کە جێمان هێشت بوو، گەڕاینەوە بۆ لای گەلێک کە دەجەنگێت، کە ترساوە و ڕەنگی زەرد هەڵگەڕاوە. گەڕاینەوە بۆ لای ئەوانەی كە دەمامک كردن بە شەرمەزاری دەزانن و نكۆڵی لە ڤایرۆسەكە دەكەن. گەڕاینەوە بۆ لای گەلێک کە پڕە لەو کەسانەی وابیردەكەنەوە ھاوڕێكنیان خراپرترینەكانی مرۆڤن، کە تف لە ئیمیگۆ دی دەکەن لەپێناو بردنەوەی ئارگیومێنتێکی سەرهێڵیدا.

لە چەند ڕۆژی سەرەتادا، خۆم ئامادە دەکرد کە لەگەڵ ئەم دۆخە هەڵ بکەم، بەردەوام بە خۆمم دەگوت “من باشم”. “من دەتوانم ئەمە بکەم.”

بەڵام ئەمڕۆ؟ ئەمڕۆ خەبەرم بۆوە و تەنیایی دڵمی تەنی بوو، دەیگوشی و هەموو لاشەم لە تاو ئازار دەیناڵاند. دەستم کرد بە گریان. گریام و گریام و گریام. دەزانیت کام فرمێسک باشن و ساڕێژکەری ڕوحن؟ ئەو جۆرانە. ئەوانە فرمێسکی بەزەیی بەخۆدا هاتنەوە نەبوون. ئەوانە فرمێسکی تەنیایی، تێکشکان و ئازار بوون بۆ دنیاکەمان.

من لە تاراوگەیی نەخۆشییەکی درمی جیهانیدا بزر بووم، توشی تەڵەی تەنایی بووم. هەستم بە هاتنی کەشێکی ساردی ڕێ لێنەگیراو دەکرد. بیرۆکەکانیشم بێ پشکنین وەکو بەچکە کەروێشکێکی خێرا دوور  بەرەو  داهاتوویەکی سارد و تەنیا ڕادەکەن.

دەزانم کە ئەم ئازارە بۆ کوێ بەرم، بەڵام قورسە و نازانم بەو پێیە بە قوڕ و بلۆقدار و لەرزۆکانەی مەسیح هەڵدەگیرێت یان نا.

 

Between Worlds: Essays on Culture & Belonging

ئێستا چەند سەعاتێک تێپەڕیوە. ئەوەندە گریاوم چاوەکانم ئازاریان هەیە، ڕوحم شەکەتە، بەڵام بەجۆرێک دەزانم کە هەموو شتێک باش دەبێت. ئەو خودایەی کە هەر لەو کاتەی کچێکی بچکۆلانە بووم گوێی لێ گرتووم، ئێستاش گوێم لێ دەگرێت، هێشتا بە بوونە نەبیندراوەکەی خۆی دڵنەواییم دەکات. هیوا لە فرمێسکە تەنهاکانەوە دەپشکوێ، وەکو ئەو گوڵەبەڕۆژانەی کە چاوەڕێمان نەدەکرد لە باخچەکەماندە بپشکوێن، لە کاتی گەڕانەوەماندا بەخێرهاتنیان کردین.

دوعا دەکەم ئەو تەنیاییەی هەستی پێ دەکەم، ببێتە هاندەرێی کارا بۆ یەکتر بیننی زیاتر، نوێژ و نزای زیاتر، تەنانەت زانینی زیاتری ئەوەشی کە هەندێک جار تەنها خودا دەبێتە لانەی دڵنەواییمان کە هەموومان بە شێوەیەکی نادیار پێویستمان دەبێت.

 

لە نووسینی: مێرلن گاردنەر

وەرگێڕانی: ئاگا ئیسماعیل

وەرگێڕانی: دیاری مەجید

بۆ خوێندنەوەی بە ئینگلیزی،کرتکە لێرە بکە


Aga Ismael Abdalla

Aga Ismael Abdalla

0 Comments

Leave a Reply

Avatar placeholder

Your email address will not be published. Required fields are marked *