ئەم چالاکییە بریتییە لە ڕۆڵگێڕان کە خوێندکارەکانت سوودی لێ دەبینن و دەتوانن ڕاهێنان بکەن لەسەر پرسیارکردن و وەڵامدانەوە پرسیاری کەسی و پێدانی ناونیشان و ئاڕاستەکان.
ئاست: Elementary و سەرو
فرۆزە
ڕۆڵ گێڕان ڕێگەیەکی گرنگ و کاریگەرە بۆ خوێندکاران بۆ ئەوەی بتوانن ڕاهێنانی زمانی ئینگلیزی بکەن. زۆرێک لە خوێندکاران حەز دەکەن هەلی ئەوەیان هەبێت کە زمانەکە بەکاربهێنن و قسەی پێ بکەن لە بارودۆخی ڕاستەقینەدا، بەڵام ڕۆڵگێڕانیش هیچی وای کەمتر نییە و هەرگیز پێم وانەبوو کە بەم شێوەیە سوودی دەبێت.
لەم ڕۆڵگێڕانەدا، یەکێك لە خوێندکاران دەبێت کارمەندی پێشوازی لە خوێندنگەیەک و خوێندکارێکی تر دەبێت بە خوێندکاری تازە لەو خوێندنگەیە. هەر خوێندکارێک ڕۆڵ کاردێک وەردەگرێت کە زانیاری تێدایە دەربارەی ئەوەی چی بپرسن و چی وەڵام بدەنەوە.
کارمەندی پێشوازییەکە دەبێت ناو و تەمەن و ژمارە مۆبایل و ناونیشان و هتد. بپرسێت و وەڵامەکانیان وەربگرێت. خوێندکارە تازەکەش دەبێت ئاسانترین ڕێگە بۆ گەیشتن بە خوێندنگەکە بپرسێت، بۆ نموونە نزیکترین پاس لە کوێوە دەوەستێت و کەی دەگات. ڕۆڵ کاردی کارمەندی پێشوازییەکە نەخشەیەکی سادەی تێدایە کە دەبێت بۆ خوێندکارە تازەکەی ڕون بکاتەوە. کاردی تۆمارکردن و نەخشەی بەتاڵ ئامادەکراوە بۆ خوێندکاران لەگەڵ ئەو زانیاریانەی کە پێویستە دەستی بخەن.
کرتە بکە بۆ داگرتنی (داونلۆد کردنی) ڕۆڵ کاردەکان.
پڕۆسە
- چیرۆکەکە بۆ خوێندکارەکانت ڕون بکەوە کە چی ڕوودەدات و دەبێت چی بکەن. دەتوانیت هەندێک نموونەشیان پێ بدەیت هەر وەکو بەرچاو ڕونییەک.
- کاتێک کە چیرۆکەکە ڕون بۆ هەمووان، داوا لە خوێندکارەکان بکە کە بیر بکەنەوە ئاخۆ دەبێت کارمەندی پێشوازی چی لە یەکێک بپرسێت کە دەیەوێت بچێتە خوێندنگەکەیان و، خوێندکارە تازەکەش دەبێت چی بپرسێت لە کارمەندەکە پیش ئەوەی بچێتە خوێندنگەکە. داوا لە خوێندکارەکانت بکە چەند پرسیارێک ئامادە بکەن.
- گروپی دوو کەسی دروست بکە. ڕۆڵ کاردەکانیان بۆ ڕون بکەوە. دەتوانیت لەگەڵ یەک یان دوو خوێندکار زیرەک، خۆت نموونەیەکیان بۆ ئەنجام بدەیت.
- با خوێندکارەکانت بزانن کە ئەم ڕۆڵ گێڕانە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییە، بۆ ئەوەی ڕۆڵ گێڕانەکە سوودی زیاتری هەبێت، داوایان لێ بکە بە شێوەیەکی ڕێک و پێک تەلەفۆنەکە دەست پێ بکەن و کۆتایی پێ بێنن. لێرەدا دەتوانیت خۆت هەندێک شێوازی خۆ ناساندن و ماڵاوایی کردنیان و شێوازی پرسیارکردنیان فێر بکەیت. هەروەها دەتوانیت فێریان بکەیت کە چۆن بە ڕێزوە قسە بکەن و پرسیار بکەن. بۆ نموونە جیاوازییەکی زۆر هەیە لە نێوان ئەم دوو شێوازی پرسیار کردنە، بە ڕەئی تۆ کامیان شیاوترە؟
“Give me directions.”
“Could you tell me how to get to the school, please?” - وەکو گوتم، خوێندکارەکان دابەش بکە بەسەر گروپی دوو کەسی. هەر دوو کەسێک با دابنیشن و پشتیان لە یەکتر بێت. خوێندکاران دەتوانن داوای دووبارە کردنەوەی وەڵامێک یان پرسیارێک بکەن، چونکە ئەمە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییە و دەکرێت بە باشی گوێ بیستی یەکتر نەبن.
- تۆش وەکو مامۆستا، کات دابنێوە و چاودێریان بکە. هەڵە زمانەوانی و شێوازی دەربڕین و سترێس و ڕێزمان لەسەر تێنووسەکەت بنووسە و دوایی باسی بکە کە چی هەڵە بووە و ڕاستەکەی چییە.
- هەوڵبدە هەموو خوێندکارەکانت بەشداری بکەن. ئەگەر کاتیش هەبوو، هەوڵی گۆڕینی ڕۆڵەکانیان بدە.
سەرچاوە: British Council
نووسەر: Emma Pathare
0 Comments