ئەم چالاکییە بۆ بەکارهێنانی بەراوردکاری و باسکردنی پلەی باڵا بەکار دێت و، هەروەها دەتوانیت ڕێگە ئاڵۆزەکانیتری بەراوردکردنی پێ باس بکەیت. بەدەر لەمە، دەتوانی وەکو لقە ئامانجێکی تر بەکاریبهێنیت بۆ پێداچوونەوە بەسەر دەستەیەک وشە کە پەیوەنددارن بە بەرواردکارییەوە. دەکرێت ئەم چالاکییە بۆ هەموو ئاست و تەمەنێک ڕێکبخرێت و لە پۆلدا ئەنجام بدرێت، بەڵام گرنگە کە پێشتر هەندێك ڕونکردنەوە دەرباری بەراوردکاری بە خوێندکاران درابێت.

جۆری چالاکی: کاری گروپ

ئاست: +A2

تەمەن: هەموو تەمەنێک

پێداویستییەکان: کۆپییەک لە نموونەی ئەم پەڕگەیە. کرتە بکە بۆ داگرتن

پڕۆسە:

  • سێ خوێندکار هەڵبژێرە و داوایان لێ بکە بێنە سەر تەختە.
  • داوا لە خوێندکارانی تر بکە کە چۆن هەر یەک لە خوێندکارە هەڵبژێردراوەکان لە یەکتری جیاوازن. بەمە دەتوانیت چەند نموونەیەکی بەراورد لە خوێندکارانەوە وەربگریت، بۆ نموونە ‘خوێندکاری ١ بەرزترە لە خوێندکاری ٢’ و ‘خوێندکاری ٢ پرچی درێژترە لە خوێندکاری ٣’. هەروەها دەتوانیت نموونە بۆ پلەی باڵاش دەست بخەیت، بۆ نموونە ‘خوێندکاری ٣ زیرەکترینە.’
  • ئەم نموونانە لەسەر تەختەکە بنووسە و یاسا جیاوازەکانی بەراوردکردن باس بکە. حەسەب ئاستی خوێندکارانت، دەتوانیت شێوەکانی تری بەرواردکاری باس بکەیت، بۆ نموونە ‘Student A is as tall as student B’.
  • ئێستا دەتوانیت بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ داوا لە خوێندکاران بکەیت کە لێدوانی خۆیان بڵێن دەربارەی هەر یەک لە خوێندکاران و تۆش هەموو لێدوانەکان لەسەر تەختەکە بنووسە.
  • کە چەند نموونەیەکت وەرگرت، داوا لە سێ خوێندکاری تر بکە کە بێنە سەر تەختە و خوێندکارانی تریش چەند نموونەیەکی تری جیاواز تر بڵێن. ئەمە بە شێوەیەک لە شێوەکان خۆشی و چێژ دەبەخشێتە وانەکەت.
  • ئێستا خوێندکارانت بکە گروپ گروپ و هەر گروپێک با لە سێ خوێندکار پێکبێت. پاشان ئەو پەڕگە ئامادەکراوەیان پێ بدە و با نموونە دەربارەی یەکتر بنووسن. جا تۆ دەتوانی وەکو مامۆستا جۆری نموونەکان دیاری بکەیت، بۆ نموونە دەتوانیت بڵێت کە دەبێت باس لە قژ، باڵا، ڕەنگی چاو، و هتد بکەن. بەمە هەموو گروپەکان یەک جۆر ڕستەی ناوەڕۆک جیاواز دەنووسن.
  • بیرت بێت کە خوێندکاران دەتوانن بە ئارەزووی خۆیان چەند بابەتێک یان شتێک دیاری بکەن و بەراوردی بکەن. بۆ نموونە ٣ ئۆتۆمبێل، یان سێ فڕۆکە و هتد.
  • بیرت نەچێت کات دابنێیەوە و چاودێریان بکەیت.
  • دوای ئەوەی کە تەواوبوون، دەتوانیت هەموویان کۆبکەیتەوە و بە دیواری پۆلەکەتەوە هەڵیان بواسیت و، خوێندکاران بیانخوێننەوە و، ئەوەی ئارەزووی کرد، دەتوانیت نموونەی تریان بۆ زیاد بکات.

نووسەر: دێریک سپافۆرد
سەرچاوە: British Council


Aga Ismael Abdalla

Aga Ismael Abdalla

0 Comments

Leave a Reply

Avatar placeholder

Your email address will not be published. Required fields are marked *